هەولێر- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ هه‌ینی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6 پله‌ی ڕیخته‌ر دوورگه‌ی هۆكایدۆی ژاپۆنی هه‌ژاند.
به‌گوێره‌ی داتا تۆماركراوه‌كان هێزی بوومه‌له‌رزه‌كه 6 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه و له قوڵایی 46 کیلۆمەتر له قوڵایی زه‌ویدا سه‌ری هه‌ڵداوه.
ده‌زگای بوومه‌له‌رزه‌زانی ژاپۆن تا ئێستا بوونی هیچ زه‌ره‌ر و زیانێكی گیانی و ماددی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه ڕانه‌گه‌یاندووه، هۆشداریشی له ڕووداوی تسۆنامی بۆ هاووڵاتییانی دوورگه‌كه نه‌گه‌یاندووه.