قامشلۆ.. داواکارانی زانکۆی “رۆژئاڤا” داوای هەموارکردنەوەی مەرجەکانی وەرگرتن دەکەن
قامشلۆ – نۆرس پرێس
دوێنێ پێنجشەممە، قوتابیانی داواکار بۆ زانکۆی “رۆژئاڤا”ی بەڕێوبەری خۆسەر لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان، خوازیاری هەموارکردنەوەی وەرگرتنن، هاوکات رەخنەیان لە نەبوونی مامۆستایانی وانەبێژ گرت، بۆ هەندێک بابەتی زانستی لە قۆناغەکانی پێش وەرگرتنیان لە زانکۆدا.
ئیبراهیم حسێن، یەکێکە لەو خوێندکارانەی کە داواکاریی بۆ وەرگرتن لە زانکۆی “رۆژئاڤا” پێشکەش کردووە، بە نۆرس پرێسی راگەیاند: “بەهۆی نەبوونی مامۆستای وانەبێژ بۆ بابەتەکانی: (فیزیا، کیمیا، بیرکاری و زانست) زۆر کاریگەریمان لەسەر بوو”، هەروەها مەرجەکانی تاقیکردنەوەی لێهاتووی بۆ وەرگرتن لە بەشەکان رەتکردەوە، کە دەبێت لەو تاقیکردنەوەدا، بەلایەنی کەمەوە نمرەی 60 لە 100 بهێنێت تا بتوانێت لە یەکێک لە کۆلێژەکانی زانکۆ وەرگیرێت.
بەراوردکردن یان تاقیکردنەوەی لێهاتووی، ئەوەیە کە پێویستی خوێندکار تاقیکردنەوەی نووسراو ئەنجام بدات و بەلایەنی کەمەوە نمرەی 60 لە 100 بەدەستبهێنرێت بۆ ئەوەی لە یەکێک لە لقەکانی زانکۆکە وەربگیرێت.
حوسێن روونیشیکردەوە، داوای هێنانی مامۆستای وانەبێژیان کردووە بۆ قۆناغەکانی دواناوەندی، بەڵام ئیدارەی قوتابخانەکان نەیانتوانیوە مامۆستاکانیان بۆ دەستەبەر بکەن، ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی لێهاتووی رەت ناکەینەوە، بەڵام ناڕەزایی دەردەبڕین بەرامبەر بەو نمرەی کە بۆ دەرچوون دیاریکراوە، چونکە ئێمە مەنهەجمان تەواو نەکردووە” بەپێی قسەکانی.
زانکۆکە وادەی پێشکەشکردنی تاقیکردنەوەکەی لە 20ی ئەیلول دیاریکردووە، خوێندکارانیش پێیان وایە ناتوانن لە ماوەی مانگێکدا خۆیان ئامادە بکەن و بخوێنن بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدەن.
ئینانا عوسمان، داواکاری زانکۆی رۆژئاڤا گوتی، “هیوادارین ئیدارەی زانکۆ بە بڕیاری پێشکەشکردنی تاقیکردنەوەکەدا بچێتەوە، یان هەڵیبوەشێنێتەوە یان ئەو نمرەیە دابەزێنێت کە بۆ دەرچوون دیاری کراوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “چۆن خوێندکاران دەتوانن پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکان وەڵام بدەنەوە، بەبێ ئەوەی دوو ساڵ لەمەوبەر مەنهەجیان فێرنەکرابێت، بەهۆی نەبوونی مامۆستاوە؟”
عوسمان ئاماژەی بەوەدا کە ئیدارەی زانکۆ هیچ لێدوانێکیان نەداوە و هیچ هۆکارێکی روونکردنەوەیان بۆ ئەم بڕیارە نەخستووەتەڕوو.
ئیدارەی زانکۆکە رەتیکردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر پرسیارەکەی نۆرس پرێس سەبارەت بەو بڕیارەی زانکۆ بدات و تەنها رایگەیاند کە دواتر راگەێنراوێک بڵاودەکاتەوە بۆ روونکردنەوەی بابەتەکە.