بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.3 پلەی رێختەر لە پارێزگای مەلەتێی تورکیا روویدا

هەولێر – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنی، سه‌رۆكایه‌تی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (ئافاد) رایگەیاند، کاتژمێر 20:48 خولەکی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.3 پلەی رێختەر، لە شارۆچکەی یەشیل یورت سەر بە پارێزگای مەلەتێ روویداوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 7 کم تۆمارکرا.

دەزگای ئافاد راشیگەیاند، لە دوای هەردوو بوومەلەرزە بەهێزەکەی رۆژی 6ی ئەم مانگەوە تاوەکو ئێستا 37 هەزار و 119 لەرینەوەی پاش بومەلەرزەکان روویانداوە، کە 12یان 6 پلە و 71یان 5 پلە بوون بە پێوەری رێختەر.

ئێوارەی دوێنێش، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە روپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایگەیاند، “بوومەلەرزەیەک لە شارۆچکەی “یەشیل یورت”ی سەر بە پارێزگای مەلەتێ روویدا و بەهۆیەوە 23 کەس برینداربوون، دۆخی سەرجەم بریندارەکان جێگیرە”.

وەزیری ناوخۆی تورکیا گوتیشی، “دوو باڵەخانەی زیانبەرکەوتووی بوومەلەرزەکانی 6ی شوبات، بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەمشەو، رووخاون، تیمەکانی دەزگای ئافاد و فریاگوزاری لە شوێنی رووداوەکان بۆ دڵنیابوون لەوەی کەس لەژێر داروپەردووەکاندا نەبێت”.