شه‌ڕڤانێكی هه‌سه‌ده له هێرشێكی چه‌كداریدا برینداربو
دێره‌زور- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له ناوه‌ڕاستی شارۆچكه‌ی ئه‌بو حه‌ردوب له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زور، ته‌قه‌یان كردوه له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ نۆرس پرێس، چه‌كداره‌كان ماتۆڕسكیلیان پێ بوه‌و له ئه‌نجامدا شه‌ڕڤانێك كه ئه‌ركی پاسه‌وانی له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی له‌سه‌ر بوه، برینداربوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، چه‌كداره‌كان روخساری خۆیان داپۆشیوه‌و له كاتی هه‌ڵاتندا له‌گه‌ڵ هێزێك له‌سه‌ر رێگای گشتی ته‌قه‌یان له یه‌كتر كردوه، به‌ڵام هیچ بریندارێك له‌و ته‌قه‌كردنه نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.
وتیشی، ئه‌و هێرشه یه‌كه‌م هێرشه له جۆری خۆی كه به رۆژی روناك روده‌دات له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابوردودا.