قامشلۆ – نۆرس پرێس
بەهای لیرەی سوری بەردەوامە لە دابەزینی خێرای بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی و دراوە بێگانەکان، دوێنێ پێنجشەممە لەگەڵ داخستندا، نرخی یەک دۆلار گەشتە 14 هەزار لیرەی سووری لە هەندێک ناوچەی ئەو وڵاتە.
لە شاری حەڵەب نرخی یەک دۆلار بەرامبەر بوو بە 14 هەزار لیرە بۆ فرۆشتن و 13 هەزار و 800 لیرە بۆ کڕین، لە ئیدلب یەک دۆلار گەیشتە 13 هەزار و 500 لیرە بۆ فرۆشتن و 13 هەزار و 450 لیرە بۆ کڕین، لە دیمەشق 13 هەزار و 400 لیرە بۆ کڕین و 13 هەزار و 600 لیرە بۆ فرۆشتن ، لە شاری حەسەکە دۆلارێک بەرامبەر بوو بە 13 هەزار و 350 لیرە بۆ فرۆشتن و 13 هەزار و 300 لیرە بۆ کڕین، بەپێی ماڵپەڕی “لیرەی ئەمڕۆ”.
بەگوێرەی نوسینگەکان ئاڵوگۆڕی دراو کە نرخەکانیان بە نۆرس پرێس راگەیاند، نرخی لیرە بەرامبەر بە یەک دۆلار لە بازاڕی قامیشلۆ بە 13 هەزار و 350 لیرە بووە بۆ فرۆشتن و 13 هەزار و 200 لیرە بۆ کڕین.
لەکاتێکدا بانکی ناوەندیی سوریا نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە لیرەی سوری بە 10 هەزار و 100 لیرە بۆ هەر دۆلارێک هێشتەوە، بەپێی ئەوەی سەرلەبەیانی دوێنێ بڵاویانکردەوە.