هەولێر- نۆرس پرێس
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای كرد بەپێی پێشبینییەکان له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی سه‌یر ڕوو دەدات و له كاته‌كانی نیوه‌شه‌ودا زۆرترین ئه‌ستێره‌ی رژاو بێنه ئاسمانی زه‌وی و له ئاسماندا گڕ بگرن.ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، پێشبینی دەکرێت لەم ماوەیەدا و بەتایبەت له شەوانی رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممەی هه‌فته‌ی داهاتوودا لەنێوان کاتەکانی نیوەی شەو بۆ بەرەبەیان زۆرترین ئەستێرەی رژاو بێنە ئاسمانی زەوی و لەگەڵ بەرگە گازەکەی زەوی بخشێن.ڕاشیگه‌یاند، پێشبینی دەکرێ لە یەک کاتژمێردا نزیکەی (100) ئەستێرەی رژاو بێتە ئاسمانی زەوییەوە و لە ئاسمان گڕ بگرن.ئەستێرەی ڕژاو دیاردەیەکی گەردوونییە، کاتێک ڕوودەدات کە هەسارۆکەکانی نێوان خولگەی هەسارەی مەریخ و موشتەری لە خولگەی خۆیان دەردەچن و بەرەو هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر لەوانەش زەوی دێن ڕوو ده‌دات، لە کاتی گەیشتنیان بە بەرگە گازەکەی زەوی لێک دەخشێن و لەناو بەرگە گازەکەدا گڕ دەگرن و دەسووتێن و هێڵێکی ڕووناکی درێژلە ئاسماندا دروست دەکەن.