توركیا به چه‌كی قورس گوندێك له باكوری حه‌سه‌كه تۆپباران ده‌كات
ته‌لته‌مر- نۆرس پرێس
هێزه‌كانی توركیا و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی لایه‌نگری، ئه‌مڕۆ شه‌ممه تۆپبارانی گونده‌واری شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مریان له باكوری حه‌سه‌كه كرده‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ته‌لته‌مر بۆ نۆرس پرێس وتی، “ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی توركیا به چه‌كی قورس، گوندی شێخ عه‌لی-یان له باكوری شارۆچكه‌ی ته‌له‌مر تۆپباران كرد.”
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌و تۆپبارانه زیانی مادی به موڵك و ماڵی دانیشتوانی گونده‌كه گه‌یاندوه، سه‌باره‌ت به زیانی گیانی-یش هێشتا هیچ زانیارییه‌ك به‌رده‌ست نییه.
له تۆپبارانی دوێنێی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و گونده، دو سه‌ربازی حكومه‌تی دیمه‌شق برینداربون.
به‌یانی ئه‌مڕۆ توركیا له رۆژئاوای ته‌لته‌مر، تۆپبارانی گونده‌كانی ته‌لـله‌بن و كوزه‌ڵێ-ی كرد‌و زیانی مادی خسته‌وه.