ئاگر لە یەکێک لە بەشەکانی کەمپی هۆڵ لەگوندەوارەکانی حەسەکە کەوتووەتەوە

حەسەکە – نۆرس پرێس

رۆژی چوار شەممە ئاگرێک لە ژمارەیەک چادر لە بەشی ئەلموهاجیرات لە کەمپی هۆڵ لە باشووری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە، کە سەدان خێزانی ئەندامانی داعشی تێدایە کەوتووەتەوە.

جیهان حەنان کارگێڕی کەمپی هۆڵ  بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە نزیکەی 10 خێمەی کەمپی هۆڵ کەوتووەتەوە، پێش ئەوەی بڵاوبێتەوە بۆ سەنتەرێکی چاودێری منداڵان خیوەتێک سووتاوە پێش ئەوەی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

حەنان ئاماژەی بەوەشکرد، زیانەکان تەنها  زیانی ماددین، تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نادیارە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، سەرچاوەیەکی تایبەت لە ناو کەمپەکەوە بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاندووە، زۆربەی چادرە سووتاوەکان هی هاوسەری چەکدارانی ئەو داعشانەن کەخاوەن ڕەگەزنامەی ڕووسیین.

کەمپی هۆڵ نزیکەی 55 هەزار کەسی تێدایە کە دوو هەزار و 423 خێزانی ئەندامانی داعشن کە لە نزیکەی 60 وڵاتەوە هاتوون.

ئامادەکردنی: دلسوز یوسف – داڕشتنەوە: سەعەد یازچی