ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی پلانی کارکردنی داهاتوو لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریای راگەیاند

واشنتۆن – نۆرس پرێس

رۆژی چوارشەممە ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لە چەند مانگی داهاتوودا لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا کاردەکات بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ سوریاییەکان.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە، لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا کۆمپانیای USAID لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کاردەکات.

 ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم هاوبەشییە ئامانجی ، پلاندانانی ستراتیژی، بەڕێوەبردنی دارایی و کارگێڕی، و ڕێبازی داکۆکیکردنی دەرەکی باشتر بکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بڵاوکراوەی خۆیدا پێیوابوو کە گەیشتن بە کۆمەڵگەیەکی مەدەنی بەهێز زۆر گرنگ دەبێت بۆ باشترکردنی دەستڕاگەیشتنی سورییەکان بۆ خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان.

ئامادەکردن وداڕشتنەوە: سەعەد یازچی