بانکی ناوەندی نرخی دۆلار بەرامبەر بە لیرەی سوریی بەرز دەکاتەوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
بانکی ناوەندیی سوریا، ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ی ئابی 2023، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە لیرەی سوریی لە 9 هەزار و 900 لیرەوە بۆ 10 هەزار و 100 لیرەوە بۆ هەر دۆلارێک بەرزکردەوە لەگەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی دوو سەد لیرە.
نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی ڕەش لە قامیشلۆ و حەسەکە بۆ فرۆشتن گەیشتووەتە 13 هەزار و 100 لیرە و بۆ کڕینیش 13 هەزار لیرە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەری لیرەی ئەمرۆ کە تایبەتە بە بازرگانی دراو، نرخی دۆلار لە دیمەشق گەیشتە 13 هەزار و 150 لیرە بۆ فرۆشتن، و 12 هەزار و 950 لیرە بۆ کڕین، لە حەلەبیش گەیشتە 13 هەزار و 400 لیرە بۆ فرۆشتن و 13 هەزار و 200 لیرە بۆ کڕین، لە ئیدلبیش 13 هەزار و 150 لیرە بۆ فرۆشتن و 13 هەزار و 100 لیرە بۆ کڕین.