سه‌ركرده‌یه‌كی هه‌سه‌ده له هه‌وڵێكی تیرۆركردن رزگاری بو
دێره‌زور- نۆرس پرێس
له شارۆچكه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زور، سه‌ركرده‌یه‌كی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) له هه‌وڵێكی تیرۆركردن رزگاری بو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ نۆرس پرێس وتی، ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی، له نزیك گۆڕستانی شه‌حێل، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ته‌قه‌یان له ئۆتۆمۆبێلی فه‌رمانده‌یه‌كی هه‌سه‌ده به‌ناوی محه‌مه‌د ره‌مه‌زان كردوه كه به “ضبع” به‌ناوبانگه.
ئه‌وه‌شی وت، سه‌ركرده‌كه‌ی هه‌سه‌ده له‌و هه‌وڵی تیرۆركردنه رزگاری بوه‌و كه‌سێك كه یاوه‌ری بوه دو فیشه‌كی به‌ركه‌وتوه.
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، “ضبع” به‌رپرسی پاراستنی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی دێره‌زوره.
له‌مساڵدا ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی هه‌سه‌ده چوارجار هه‌وڵی تیرۆركردنی دراوه‌و داعش به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له دو هه‌وڵیان راگه‌یاندوه.