بەرێژەی 100٪.. حکومەتی سوریا نرخی هاتووچۆ لە نێوان هەرێمەکان بەرز دەکاتەوە

حەلەب – نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی بازرگانی ناوخۆی سوریا بەرزبوونەوەی نوێی نرخی هاتووچۆی نێوان ناوچەکانی سوریای راگەیاند.

بریارەکە کە نۆرس پرێس کۆپییەکی دەستیکەوتووە و هێشتا بڵاونەکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە زیادکردنەکە پاسی پولمان بۆ بازرگانان و پاسی ئاسایی پولمان و مایکرۆباس و پاسی پولمانی مۆدێرن و تەندروستی دەگرێتەوە کە نوێکراوەتەوە بەپێی یاسای وەبەرهێنان ژمارە 10.

وەزارەتەکە لەرێگەی بریارەکەوە روونیکردەوە، نرخی یەک کیلۆمەتر بۆ پاسی پولمان، بازرگانان (30 سەرنشین)، بە 60 لیرەی سوریی دانراوە، بەو پێیەی مەودای نێوان پارێزگاکانی حەلەب و دیمەشق 360 کیلۆمەترە، کە بەرامبەرە بە 22 هەزار لیرەی سوریی لەبری 13 هەزار لیرە کە پێشتر کۆمپانیاکانی گواستنەوە کاریان دەکرد.

لە بریارەکەدا هاتووە کە پاسێکی ئاسایی پولمان (45 سەرنشین) بە 50 لیرەی سوریی بۆ هەر کیلۆمەترێک، هەروەها مایکرۆپاسێکی مۆدێرن و تەندروستی پولمان، کە بەپێی یاسای وەبەرهێنان ژمارە 10 نوێکراوەتەوە، بە توانای (30-33 سەرنشین) بە 53 لیرەی سوریی بۆ هەر کیلۆمەترێک دیاریکراوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە کۆمپانیای سووتەمەنی حەلەب بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ئەم بەرزبوونەوەیە لە نرخی گواستنەوەدا رەنگدانەوەی تێچووی سووتەمەنی و بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆرە، بەو پێیەی پشت بە بانکی ناوەندی دەبەستێت بۆ دیاریکردنی نرخی لیرەی سوری بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی.