بەردەوامی راهێنان و هەماهەنگی… کۆبوونەوەیەکی ئەمنی نێوان واشنتۆن و بەغدا

هەولێر – نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی بەرگری عێراق لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی لە واشنتۆن، رێگاکانی بەرزکردنەوەی گفتوگۆی ئەمنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێکرد.
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی هەردوو وڵاتدا هاتووە، بەپێی ئەوەی ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردۆتەوە، “وەزارەتی بەرگری عێراق لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا کۆتایی بە دیالۆگێکی هاوبەشی ئەمنی نێوان ئەمریکا و عێراق لە واشنتۆن دی سی هێنا”.
لە بەیاننامەکەیاندا، هەردوو وڵات پابەندبوونی خۆیان بە هاوکاری ئەمنی و بەرژەوەندی هاوبەشیان بۆ سەقامگیری ناوچەکە دووپاتکردەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی ئەمریکا و عێراق لە ساڵی 2008، کۆمەڵێک پرسی بەرگری دوولایەنە تاوتوێکران.
ئاماژەی بەوەشکرد، سابت ئەلعەباسی، وەزیری بەرگری عێراق لەگەڵ لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا و نوێنەرانی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی هاوبەش و دەزگای هاریکاری ئاسایشی بەرگری و فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا و وەزارەتی دەرەوە و ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆبووەوە.
لە رێگەی بەیاننامەکەوە هەردوولا جەختیان لە پابەندبوونیان بە پەرەپێدانی تواناکانی ئاسایش و بەرگری عێراق و ئیرادەی خۆیان بۆ قووڵکردنەوەی هاوکارییە ئەمنییەکان لە سەرانسەری کۆمەڵێک بابەتی تەواو بۆ پێشخستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵاتەکەمان لە ئاسایش و سەروەری عێراق و سەقامگیری ناوچەکەدا کردەوە.
رایگەیاند کە دیالۆگی هاوکاری هاوبەشی ئاسایش رەنگدانەوەی هاوبەشی ستراتیژی دوولایەنەی پێگەیشتووە و لەسەر ئەو بناغەیە بنیاتدەنرێت کە گفتوگۆ دوولایەنەکانی پێشوویان داناوە، لەوانەش گفتوگۆی ستراتیژی ئەمریکا و عێراق لە تەمموزی 2021 و لیژنەی باڵای هەماهەنگی ئەمریکا و عێراق لە شوباتی 2023..
باسی لەوەشکرد، هیچ هێزێکی ئەمریکی رۆڵی شەرانگێزی لە عێراقدا نییە و سەرجەم کارمەندانی سەربازی ئەمەریکا تا ئێستاش لەسەر بانگهێشتی حکومەتی عێراق لە عێراقن بۆ مەشق و راهێنان و راوێژ و هاوکاری و ئاڵوگۆری زانیاری هەواڵگری بۆ پاڵپشتیکردنی شەری عێراق بۆ دڵنیابوون شکستی هەمیشەیی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).
هەردوولا جەختیان لە هاوکاری هاوبەش لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەوان پێشمەرگە و پابەندبوونی هاوبەش بە سەقامگیری ناوچەکە کردەو