ئەنجومەنی ئەرمەنی ئیدانەی بێده‌نگی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا ده‌كات
حه‌سه‌كه-نۆرس پرێس
ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌رمه‌نی له رۆژئاوای كوردستان ئه‌مڕۆ ئیدانه‌ی بێده‌نگی نێوده‌وڵه‌تی كرد له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی سیڤیل.
ئه‌نجومه‌نه‌كه، ئه‌نجومه‌نێكی خۆجێییه‌و په‌یوه‌ندیداره به كاروباری ئه‌رمه‌نه‌كانه‌وه‌و باره‌گاكه‌ی له حه‌سه‌كه‌یه.
ئه‌نجومه‌نه‌كه رایگه‌یاند، بونی ئه‌رمه‌ن له‌م ناوچه‌یه‌دا گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عوسمانییه‌كان له ساڵی 1915دا هه‌وڵی له‌ناوبردن و گۆڕانكاری دیمۆگرافی داون.
ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌رمه‌نی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی گرژییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی توركیایان كرد‌و ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان-ی بە سه‌رۆكی یه‌كه‌می رێكخراوه “تیرۆریستییه‌كان” له قه‌ڵه‌مداو داوایكرد كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.