هێزە عێراقییەکان دەستگیرکردنی ژمارەیەک چەکداری داعش لە نەینەوا ڕاگەیاند
هەولێر – نۆرس پرێس
رۆژی سێشەممەی ڕابردوو، هێزە عێراقییەکان دەستگیرکردنی شەش چەکداری ڕێکخراوی داعشیان لە پارێزگای نەینەوا، لە باکووری عێراق ڕاگەیاند.
دەزگای ھەواڵگری تایبەتمەند لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، مەفرەزەکانی دەزگای ھەواڵگری لە پارێزگای نەینەوا توانیویانە شەش تیرۆریستی داواکراو بە پێی بڕگەکانی مادەی چوارەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیر بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون لەناو ڕێکخراوی “داعش” کاردەکەن و سەر بە “دیوانی ئەلجند، کەمپی ئەبو جەعفەر ئەلئەنساری و سەربازی کەرتی عومەر ئەلفاروق و فیرقەی موئتە و فیرقەی فورقان، و دادگای شەرعی موسڵن کە پارەیان پێدراوە بۆ کارەکانیان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پرۆسەی دەستگیرکردنی داواکراوان بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە دروستەکان ئەنجامدراوە زانیاریەکانیش لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکەوە بە دەزگای هەواڵگری دراون و بووەتە هۆی دەستگیرکردنیان.