حکومەتی سوریا کرێی چوونە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلی وەڵاتانی عەرەبی و بیانی بۆ سوریا بەرزدەکاتەوە
دیمهشق – نۆرس پرێس
حکومەتی سوریا بە بریارێک، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر دەرچووە و رۆژی دووشەممە بڵاوبووەتەوە، کرێی چوونە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلی وڵاتانی عەرەبی و بیانی بۆ سوریا، جگە لە ئۆتۆمبێلی لوبنانی و ئوردنی بەرزکردەوە.
بەگوێرەی بریارەکەی وەزارەتی دارایی حکومەتی سوریا، کرێی چوونە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکانی گەشتیارانی عەرەب و بیانیەکان بۆ سوریا هەموار کراوەتەوە.
بەگوێرەی بریارەکە، کرێی چوونە ژوورەوەی کاتی، 100 دۆلارە ئەمریکییە، ماوەی کارتی کاتیش لەرۆژێکەوە تا دوو هەفتەیە.
بەڵام ئەگەر هات و ماوەی مانەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە سوریا چوار مانگ بێت، ئەو نرخی مۆلەتی چوونەوە ژوورەوە 200 دۆلار، ئەم بەرگەیە کەسانی بیانی وئەو سوریانە دەگرێتەوە کە لە دەروی وڵاتان نیشتەجێن.
سەبارەت بە ئۆتۆمبێلە گشتیەکان کە کاری گواستنەوەی سەرنشینان و گواستنەوەی کاڵاکان بۆ نێو خاکی سوریا دەکەن، بری 150 دۆلار وەک باج بۆیان دەستنیشانکراوە.
لە بریارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەبێت پارەی سەرجەم ئەو باجانە بە دروای سوریی بدرێت.
بەپێی پەیرەوی جێبەجێکردنی یاسای گومرگی، ئۆتۆمبێلە گەشتیارییە بیانییەکان بەپێی مەرجی دیاریکراو کارتی چوونە ژوورەوەی کاتی یەکجارەکییان پێدەدرێت، یان وەسڵی پاسی کاتییان پێدەدرێت.