بۆ رۆژی دوه‌م.. گونده‌كانی باكوری حه‌سه‌كه له‌لایه‌ن تۆپهاوێژه‌كانی توركیاوه كرانه ئامانج
ته‌لته‌مر-نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شه‌ممه توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری، دو گوندیان له باكوری حه‌سه‌كه تۆپبارانكرده‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ته‌لته‌مر بۆ نۆرس پرێس رایگه‌یاند، تۆپهاوێژه‌كانی توركیا گونده‌كاری ته‌لـله‌بن و كوزه‌ڵێ-یان تۆپباران كردوه‌و زیانی مادی به‌ر موڵك و ماڵی دانیشتوانه‌كه‌یان كه‌وتوه.
دوێنێش توركیا گونده‌كاری ده‌رداره‌و قبور قه‌راجنه‌و شێخ عه‌لی-یان تۆپبارانكردو دو شه‌ڕڤانی سریانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی سریان گیانیان له ده‌ستداو دو سه‌ربازی سوپای سوریاش برینداربون.