ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی: په‌یوه‌ندییه‌كانی سوریا‌و توركیا نوێ نییه
قامشلۆ- نۆرس پرێس
به‌رپرسێكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی له سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه) ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندی نێوان دیمه‌شق و ئه‌نكه‌ره “شتێكی نوێ نییه” به‌تایبه‌ت له بواری ئه‌منیدا.
به‌هۆی لێدوانێكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابوردو، ناڕه‌زاییه‌كان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی ئۆپۆزسیۆنی سوریای لایه‌نگری توركیا سه‌ریهه‌ڵداوه.
مه‌ولود چاوه‌ش ئۆغڵو له لێدوانه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌كرد، له‌گه‌ڵ فه‌یسه‌ڵ میقداد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا گفتوگۆیه‌كی كورتیان كردوه‌و داوای كردوه ئاشته‌وایی بكرێت له نێوان ئۆپۆزسیۆن و حكومه‌تی دیمه‌شق.
حه‌سه‌ن ره‌مزی، به‌رپرسی نوسینگه‌ی میدیایی ئه‌نه‌كه‌سه ده‌ڵێت، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نێوان سوریا‌و توركیا “جیاوازه” بۆیه به‌بێ ره‌زامه‌ندی روسیا‌و ئێران و روسیا، په‌یوه‌ندی نێوانیان دروست نابێت و ئه‌و وڵاتانه‌ش له‌وباره‌یه‌وه هیچ هه‌ڵوێستێكیان ده‌رنه‌بڕیوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه دوای كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی تاران و سوچی، گۆڕانكاری سیاسی له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دێته ئاراوه‌و توركیاش ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه به‌هێز بكات به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سوریا.
له دوای لێدوانه‌كه‌ی ئۆغڵو، له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، ئاڵای توركیا سوتێنرا.