هەفتەی چەند جار پێویستە وەرزش بکەیت؟.. شارەزایان وەڵامدەدەنەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

پسپۆرانی تەندروستی ژمارەی ئەو رۆژانەی لە هەفتەیەکدا ئاشکرایان کردووە کە پێویستە مرۆڤ وەرزش بکات بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باش بەدەستبهێنێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە زاری پرۆفیسۆر کێن نۆساکا لە زانکۆی ئیدیت کوان لە رۆژئاوای ئوسترالیا بڵاویکردەوە؛ کەسانی سەروو 35 ساڵ پێویستە هەفتەی “لانیکەم سێ جار” وەرزش بکەن ئەگەر بیانەوێت ماسولکەکانیان زیاد بکەن.

کەسانی سەروو 18 ساڵیش، سێ بۆ پێنج رۆژ چالاکیی چر لە ماوەی کەمتر لە چوار هەفتەدا دەتوانن ئەنجامەکان بەدەستبهێنن.

شارەزایان پێیان وایە وەرزشی رۆژانە تەنانەت ئەگەر بۆ 20 خولەکیش بێت سوودێکی باشی هەیە و ئەمەش دەبێتە هۆی پاراستنی چالاکیی و تەندروستی جەستە.

ماسولکەکان هەندێکجار پێویستیان بە کەمێک پشوودان هەیە، بەڵام ئەگەر هەموو رۆژێک نیو کاتژمێر لە نزیکەی هەمان کاتدا وەرزش بکەیت، جەستەت 24 کاتژمێری پێویستە بۆ پشوودان.

لای خۆیەوە رێکخراوی تەندروستی جیهانی پێشنیاری وەرزشکردن دەکات بۆ ماوەی لانیکەم 150 خولەک لە هەفتەیەکدا.