لە حەلەبی سوریا نرخی دوو کیلۆ گوشتی سوور بەرامبەرە بە موچەی یەک مانگی فەرمانبەران

حەلەب – نۆرس پرێس

نرخی گۆشتی سوور لە شاری حەلەبی سوریا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە، یەک کیلۆ گۆشتی سوور بە 170 هەزار لیرەی سوریی دەفرۆشرێت کە دەکاتە نزیکەی 12 دۆلار، لە کاتێکدا موچەی فەرمانبەران تەنیا 200 بۆ 250 هەزار لیرەیە.

یەکێک لە گۆشتفرۆشەکانی شاری حەلەب بە نۆرس پرێسی رایگەیاند، نرخی یەک کیلۆ گۆشتی نەرمی مەڕ لە نێوان 160-170 هەزار لیرەی سورییە، گوشتی بە ئیسقان و چەوری بە 100 هەزار لیرەیە.

بەگوێرەی قسەی گۆشتفرۆشەکە، نرخی گۆشتی مانگا بە تایبەتی بەشی پشتی کە بۆ دروستکردنی ژەمەکانی “فیلیە” لە نێوان 220-225 هەزار لیرەی سورییە، هوکارەکەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە خواستێکی زۆری  لەسەرە لەلایەن چێشتخانەکانەوە. گۆشتفرۆشەکە دەلێت، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکان ئەوەیە کە لە نێو بازاردا داواکارییەکی زۆر لە سەر گۆشتی سوور هەیە، نەک لەلایەن هاوڵاتیان و فەرمانبەرانەوە، بەڵکو لەلایەن چێشتخانەکانی نێو شاری حەلەبەوە.