قامشلۆ-نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی 41 توشبوی نوێی به كۆرۆنا راگه‌یاند، به‌وپێیه‌ش، كۆی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆ گه‌شته 38898 كه‌س.
ده‌سته‌ی ته‌ندروستی له به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه، توشبوه‌كان 22 نێر 19 مێن و به‌سه‌ر شاره‌كانی حه‌سه‌كه‌و قامشلۆ و دێرك و كوبانێ-دا دابه‌شبون.
ده‌سته‌كه یه‌ك حاڵه‌تی باشبونه‌وه‌ی له دێرك راگه‌یاندوه‌و به‌و حاڵه‌ته‌وه ژماره‌ی كۆی باشبوه‌كان گه‌شته 2568 كه‌س.
ژماره‌ی مردنیش به‌و ڤایرۆسه له هه‌فته‌ی رابوردوه‌وه هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتوه كه 1578 كه‌س بو.