ئاسایشی گشتی سلێمانی دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر راگەیاند

هەولێر- نۆرس پرێس

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی رایگەیاند، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە قەزای بازیان، بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان بەناوی (ی، ع، ح) لە قەزای بازیان دەستگیرکرد، تۆمەتبار هەریەک لە ماددەکانی (کریستاڵ، حەشیش، تلیاک، شروبی هۆشبەر)ی بەکارهێناوە و بازرگانی پێوەکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا تۆمەتبار بەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

لەماوەی رابردودا چەندین جار هۆشداری دراوە لە زیادبونی کێشان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لەهەرێمی کوردستان و عێراقدا کە خەریکە دەبنە ناوەندێک بۆ گەیاندنی ماددەی هۆشبەر بۆ وڵاتانی تر.