عێراق 50 چه‌كداری ده‌ستگیركراوی داعشی له سوریا وه‌رگرته‌وه
سلێمانی-نۆرس پرێس
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئاشكرایكرد، 50 “تیرۆریست”یان له‌لایه‌نی سوری وه‌رگرتوه‌ته‌وه كه له‌ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ستگیركراون.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاندوه، “له‌رێی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شه‌وه فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه ئه‌منییه‌كان، 50 تیرۆریستی داعشیان وه‌رگرتوه‌ته‌وه كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقین پاش ئه‌وه‌ی له‌ناوخۆی سوریادا ده‌ستگیركراون.”
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، كه وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كداره‌كانه‌ی داعش، له رێی ده‌روازه‌ی ره‌بیعه‌وه ئه‌نجامدراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی شانه‌ی ئه‌منی، ئاژانسی هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌و “تیرۆریستانه‌ی وه‌رگرتوه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی رێكاری پێویست ده‌رباره‌یان.”