لە پێنج مانگى داهاتوودا داهاتى نەوت و گازى سروشتیی رووسیا دەگاتە 11 ملیار دۆلار

هەولێر – نۆرس پرێس

رووسیا پێشبینىدەکات، لە پێنج مانگى داهاتوودا داهاتى نەوت و گازى سروشتیی ئەو وڵاتە بگاتە 11 ملیار دۆلار.

بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى ئاژانسى بلۆمبێرگ بڵاویکردوونەتەوە، رووسیا چاوەڕێ دەکات، لە پێنج مانگى کۆتایی ئەمساڵ، داهاتى وزە، کە فرۆشتنى نەوت و گازە بگاتە 11 ملیار دۆلار.

ئەو داهاتە زیاترە لەوەى لە بودجەدا پێشبینى بۆ کراوە، دوو بەرپرسى وەزارەتى دارایی رووسیا بە ئاژانسەکەیان وتووە، ئەو پارە زیادەى لە فرۆشتنى نەوت و گاز دەستیان دەکەوێت، بەکارى دەهێنن بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنانى بودجە. زیادبوونى داهاتى فرۆشتنى وزە لەلایەن رووسیاوە، هاوکاتى سزا بەردەوامەکانى کۆمەڵەى جى حەوتە، کە بە سەرکردایەتیی ئەمرکیا زنجیرەیەک سزاى بەسەر کەرتى وزەى رووسیادا سەپاند.