هەولێر – نۆرس پرێس
بەهۆی مەترسی گڕگرتن لە وەرزی گەرمادا، حکومەتی ئەمریکا داوای لە کۆمپانیای کیا و هیۆندا کردووە، کە 91 هەزار لە ئۆتۆمبێلەکانیان بکشێننەوە.
کۆمپانیای هیۆندا و کیا کە دوو کۆمپانیای کۆرین، رایانگەیاندوە، پاپەندی بڕیارەکە دەبن و داواشیان لەو کەسانە کردووە کە ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەیان هەیە، تاوەکو ئەمان هەڵدەستن بەو کارە، ئۆتۆمبێلەکانیان لە شوێنی چۆڵدا پارک بکەن.
ئەو ئۆتۆمبێلانەی کۆمپانیای هیۆندای بڕیارە بیکشێننەوە، ژمارەیان 52 هەزار ئۆتۆمبێلە ؛ لەوانە هایۆندای پالیسەید مۆدێل 2023 و 2024، هایۆندای تەکسۆن، سۆناتا، ئەلەنترا و کۆنای مۆدێل 2023.
ئۆتۆمبێلەکانی کیاش کە ژمارەیان 40 هەزار ئۆتۆمبێلە، مۆدێلەکانی کیا سۆڵ، سپۆرتەیج و سیڵتۆسی مۆدێل 2023 و 2024 دەگرێتەوە.