به‌رپرسێكی گه‌وره له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: بۆ كۆتاییهێنان به توندوتیژی، له‌گه‌ڵ توركیا قسه ده‌كه‌ین
واشنتن- نۆرس پرێس
به‌رپرسێكی باڵای هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ توركیا قسه ده‌كات بۆ زه‌مینه‌خۆشكردن به مه‌به‌ستی كۆتاییهێنانی به توندوتیژی.
ئه‌و به‌رپرسه، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكات، وتویه‌تی، “واشنتن له‌گه‌ڵ توركیا له په‌یوه‌ندیدایه تا گره‌نتی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و رێكخراوه له ئاسایش و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیانی سیڤیل و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی و هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی بكات.”
به‌رپرسه‌كه بۆ نۆرس پرێس باسی له‌وه‌كرد، “له‌گه‌ڵ توركیا كارده‌كه‌ن بۆ زه‌مینه‌سازی دانوستانی كۆتاییهێنان به توندوتیژی له سوریا.”
جه‌ختی لهوهشكردوهتهوه، هاوپه‌یمانی دژی داعش، “پێداگره له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به دژایه‌تی توندوتیژی له باكوری سوریا (رۆژئاوای كوردسان) سه‌رباری جوڵه‌ی گڵاوی هه‌ندێك لایه‌ن كه له هه‌وڵی له‌باربردنی هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانی و هه‌سه‌ده‌ی هاوبه‌شیه‌تی بۆ تێكشكاندنی داعش.”
له وه‌ڵامی بۆچونی سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ گرژكردنی دۆخه‌كه دژ به هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی، ئه‌و به‌رپرسه رایگه‌یاند: “ئیدانه‌ی هه‌ر كارێك ده‌كه‌ین لایه‌نی سێیه‌م بیكات بۆ به‌ربه‌ست دروستكردن له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی تێكشكاندنی داعش و هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی هاوڵاتیانی سیڤیل.”
رونیشیكرده‌وه، “هاوشێوه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه، ده‌بنه هۆی پهكخستی پرۆسه‌كانی تێكشكاندنی داعش و ناوه‌نده‌كانی گرتن ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، كه له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن.”
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، له پێشتردا داعش ویستویه‌تی ئه‌و دامه‌زراوانه به ئامانج بگرێت، له ئێستاشدا ئه‌گه‌ر بزانێت فشارێكی كه‌متر له‌سه‌ر روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆره، زاتی ئه‌وه ده‌كه‌ن هێرشی نوێ ئه‌نجامبده‌ن.”
به‌رپرسه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی ته‌ئكیدیشی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی پابه‌ندن به تێكشكاندنی داعشه‌وه‌و ستایشی ئه‌و هێزانه‌شی كرد‌و وتی، هه‌سه‌ده بوێرانه نزیكه‌ی نیوه‌ی خاكی سوریای له داعش ئازادكردوهو پارێزگاری له ئاسایشی ئه‌و ناوچانه كردوه، ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی زیاتر له ده هه‌زار چه‌كداری له به‌ندیخانه‌كاندا گرتوه‌و كه‌شێكی هێمنی بۆ 60 هه‌زار ئاواره له ناوچه‌كانیدا ره‌خساندوه.