ئاگر ناوچەیەکی فراوان لە گوندەواری عەفرین دەسوتێنێت

عەفرین – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، ئاگرێکی گەورە بەشێکی زۆری ناوچەیەکی دارستانی لە نزیک جندرێس و بولبول لە گوندەواری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان سوتاند.

سەرچاوە خۆجێیەکانی ناوچەکە بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی دەوروبەری گوندی حاجی حەسنا، نزیک بە جندرێس لە گوندەواری عەفرین کەوتەوە و زیاتر لە پێنج کاتژمێر بەردەوام بوو، رووبەرێکی فراوان سوتا، کە بە نزیکەی 5 هێکتار زەوی مەزەندە دەکرێت، کە تێیدا سەدان درەخت زیانیان بەرکەوتووە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئاگرێکی هاوشێوە لە دارستانەکانی نزیک گوندی بەقجەی سەر بە قەزای بولبول لە باکووری عەفرین کەوتووەتەوە و زیاتر لە 100 درەخت لە ناوچەکەدا لەناوبراون کە بە 30 دۆنم مەزەندە دەکرێت.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دوای کارکردن بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک، بە بەکارهێنانی ئاو و شێوازی دابڕاندنی، ئەو دوو ئاگرەیان کوژاندەوە، بەهۆی سەختی زەوی ناوچەکە و نەیانتوانینی بگەن بە هەندێک شوێنی ئاگرەکە بەهۆی فراوانبوونی ئاگرەکەوە بۆ ڕووبەرێکی گەورەتر بەهۆی وشکی لق و گیاکانەوە.

دوێنێ لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای سوریا زیاتر لە نۆ ئاگرکەوتنەوە تۆمارکران، لەکاتێکدا سێ ئاگریان لە وێستگەکانی پاڵاوگەی سووتەمەنی لە باکوری حەڵەب کەوتەوە و ئاگرێکی دیکەشیان لە ناوچە کشتوکاڵییەکانی گوندەکانی ئیدلب کەوتەوە.

ئامادەکردنی: موئەیەد ئەلشێخ – داڕشتنەوەی: مالین محەمەد