دۆزینەوەی چوار گۆڕی بەکۆمەڵ لە پارێزگای ئەنبار
هەولێر – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، دامەزراوەی شەهیدانی عێڕاق، رایگەیاند، چوار گۆڕی بە کۆمەڵ لە سنوری پارێزگای ئەنبار دۆزرانەوە، لێکۆڵینەوە و پشکنییشن و هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەستیپێکردووە.
دامەزراوەی شەهیدانی عێڕاق، کە سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراقە، لە بڵاوکراوەی چالاکییەکانی دەزگاکەدا لە روپەڕی تایبەتی خۆیان، دۆزینەوەی سێ گۆڕی بە کۆمەڵیان لە سنووری ئەنبار راگەیاند.
بە گوێرەی بڵاوکراوە ڤیدیۆییەکە، سیان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە ناوچەکانی باشووری “ھیت”، “سەقلاویە” و”فەیاز” بوون، لە نزیک “فەلووجە” و گۆڕێکی دیکەشیان لە ناوچەی “تاش” لە پارێزگای ئەنبار دۆزرانەوە.
بە گوتەی دامەزراوەکەی حکومەتی عێراق، بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەئەمنییەکان، لێکۆڵینەوە و پشکنین دەستپێکردووە و لە دانانی پلاندان بۆ ھەڵدانەوەی گۆڕەکان.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە تائێستا دیار نییە، ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە پەیوەنییان بە تاوانەکانی رێکخراوی داعشەوە ھەیە، یاخود دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی رژێمی بەعس.