وەزارەتی تەندروستی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

هەولێر- نۆرس پرێس

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەکارھێنانی چپسی نایترۆجینی بە بەکارھێنانی گاز و شلەی نایترۆجین و بوونی دووکەڵێکی سارد لەناو دەم لە کاتی خواردنی بەتایبەتی لەلایەن منداڵان قەدەغە کراوە و ڕێگەپێدراو نییە.

ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەکارهێنانی گاز و شلەی نایترۆجین مەترسی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ هەیە ونابێت هیچ مارکێتێک یان ساردەمەنییەک بەکاری بهێنێت، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنی هەرشوێنێک دەگیرێتەبەر.

هەروەها وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە لە کاتی تێبینیکردنی ئەم گازە لە چپس و خواردنی منداڵان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکانی تیمەکانی چاودێری بازاڕ بکەن