هەولێر- نۆرس پرێس
بەریتانیا پەنا بۆ زیرەکی دەستکرد دەبات لە چارەسەرکردنی کێشەی کەمی هێزی کار لە بواری جیاکاریکردن لە تیشکەکانی سنگدا، کە یارمەتیدەرن لە خێرا دیاریکردنی نەخۆشی شێرپەنجە.
شارەزایانی بەریتانیا رایانگەیاند، زیرەکی دەستکرد دەکرێت یارمەتیدەری ئامێری تەندروستی نیشتمانیی بەریتانیا بێت لە سەرکەوتن بەسەر قەیرانی هێزی کار لە بواری تیشکەکاندا، ئەگەرچی بنیاتنانی متمانە بە تەکنەلۆژیا هەنگاوێکی گرنگە تاوەکو دەبێتە بەشێکی ئاسایی لە خزمەتگوزاریی تەندروستیی سەردەمیانە.
ئەوە لە کاتێکدایە، توێژینەوەیەک ئەو راستییەی سەلماندوە، کە زیرەکی دەستکرد رۆڵی گرنگی هەبووە لە پلەبەندی تیشکی ئاسایی سنگ لە ریزبەندییە باشەکانی ئامێرە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکاندا بە دیقەیەک کە رێژەکەی دەگاتە 99.7%، ئەوەش ئەگەری خێرا دیاریکردنی نەخۆشی شێرپەنجە دەردەخات.
لە لایەکی دیکەوە، دارین ستیڤینز، سەرۆکی کارگێڕیی بازرگانیی بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا بە ئاژانسی هەواڵیی بەریتانیای راگەیاند، لە تواناماندا نییە شارەزایان و پزیشکانی بواری تیشک دابمەزرێنین بەو رێژەیەی کە دەمانەوێت تاوەکو پێویستیی داواکاری لەسەر ئەم بوارە پڕبکەیەنەوە، بەڵام زیرەکی دەستکرد لەمروەوە یارمەتیدەرێکی باشمان دەبێت.
هەروەک دامەزراوەی “فریملی “سەر بە ئامێری تەندروستی نیشتمانیی بەریتانیا هەڵدەستێت بە تاقیکردنەوەی پێگەی “کەی ئێکس ئار”ی سەر بە کۆمپانیانی “کیویر ئێ ئای” بۆ دڵنیابونەوە لە سود و کاریگەرییەکانی زیرەکی دەستکرد لە بواری جیاکاریکردن لە نێوان تیشکە ئاسایی و نائاساییەکانی سنگدا.
پسپۆڕان ئاشکرایان کرد بەکارهێنانی ئەم پێگەیە دەکرێت هۆکار بێت لە گەڕانەوەی دوو کاتژمێر بە لایەنی کەمەوە لە رۆژێکدا بۆ راوێژکارانی پزیشکی بەهۆی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکردەوە.