زاناکان بەکتریایەک لە ناو ریخۆڵەی مێشوولەدا وەک چەکێک لە دژی مەلاریا تاقیدەکەنەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
زانایان کار لەسەر پەرەپێدانی چەکێکی نوێی ئومێدبەخش دەکەن لە بەرەنگاربوونەوەی مەلاریا، لە شێوەی بەکتریا کە لە ریخۆڵەی مێشوولەدا دەبینرێن، ئەمەش هیوایەک بۆ سنووردارکردنی گەشەی مشەخۆرە وردبینەکان دروست دەکات کە دەبنە هۆی ئەو نەخۆشییە کوشندەیە.
ئەم بەکتریایە ناسراوە بە جۆری TC1ی جۆری Delftia tsurohatensis، بەکتریایەکی سروشتییە کە لە ریخۆڵەی مێشوولەدا هەیە، بەپێی توێژینەوە نوێیەکە کە لە گۆڤاری Science بڵاوکراوەتەوە.
توێژەران پێیان وایە بەکتریای گەشەی TC1 کاریگەری لەسەر مشەخۆرەکانی وردبینی هەیە کە دواجار دەبێتە هۆی مەلاریا کە ساڵانە 600 هەزار کەس دەکوژێت.
توێژینەوەکە بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەکتریاکانی TC1 توانای کەمکردنەوەی بەرێژەی 73%. باری مشەخۆری لەسەر مێشوولە هەیە.
روونیشیکردەوە، بەکتریاکە بە دەردانی پێکهاتەیەکی بچووک کە بە “هرمان” ناسراوە، کاردەکات بۆ کە رێگریکردن لە قۆناغە سەرەتاییەکانی گەشەی مشەخۆری مەلاریا لەناو ریخۆڵەی مێشوولەکەدا.
زانایانی “گلاکسۆسمیت کلاین” بۆیان دەرکەوتووە کە بەکتریای “هرمان” دەتوانێت لە لایەن مێشوولەی ناو دەمەوە قووت بدرێت ئەگەر تێکەڵ بە شەکر بێت، یان دەتوانرێت لە رێگەی پێستیەوە هەڵبمژرێت کاتێک دەستی لێدەدات.
دکتۆر جانێت رۆدریگێز، سەرۆکی بەرنامەکە سەبارەت بە ئەنجامی پشکنینەکانی تیمە زانستیەکەی دەڵێت: “رێژەی تووشبوون بە مێشوولە دەستی بە کەمبوونەوە کردووە، تا کۆتایی ئەمساڵی 2023 مێشوولە تووشی مشەخۆری مەلاریا نابێت”.
لە ئێستادا پشکنینەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا ئەو بەکتریایە سەلامەتە بۆ بەکارهێنان لە مرۆڤدا.