دوای دیپۆرتکردنەوەیان لە تورکیا.. هێزێکی سەر بەتورکیا گروپێک لە پەنابەرەکانی سوریای دەستگیرکرد

سەرێ کانی – نۆرس پرێس

پۆلیسی سەربازیی سەر بە سوپای نیشتیمانیی تورکیا، 15 کەسیان دەستگیرکرد، لە کاتی هەوڵدانیان بۆ پەرینەوە لە رێگای (M4) بەرەو ناوچەکانی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکووری رەقە، ئەمەش دوای دوو هەفتە لە دیپۆرتکردنەوەیان لە تورکیا.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، دوو دەوریەی پۆلیسی سەربازی بە هەماهەنگی لەگەڵ فراکسیۆنی ئەحرار ئەلشەرقییە کە لایەنگری تورکیان، 15 کەسیان دەستگیرکردووە لەکاتێکدا هەوڵیاندەدا لە گوندی توفاحە بگەنە گوندی عائیوە لە باکوری رەقە ، بەرەو ناوچەکانی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر.

  ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەروو، پۆلیسی سەربازی بە بیانووی گومانی ئەمنی دەستگیرکراوەکانی گواستووەتەوە بۆ زیندانی تەل ئەبیاز لە باکووری شاری رەقە، کە 6 کەسیان ئازاد کراون، هاوکات 9 گەنج بە دەستبەسەری ماونەتەوە.