رووسیا: ئەمریکا 11 جار لە ئاسمانی سوریا پێشێلکردنی ئەنجامداوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
رووسیا جارێکی تر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە سوریا، بە ئەنجامدانی پێشێلکردنی ئاسمانی لە و وڵاتە تۆمەتبار کرد.
کۆلێت ڤادیم، جێگری سەرۆکی سەنتەری ئاشتەوایی رووسیا لە سوریا رایگەیاند، “لە رۆژی هەینی 4/8/2023، هاوپەیمانان 11 جار، پرۆتۆکۆڵی پاراستنی ئاسمانی لە سوریا پێشێلکردوون”.
لە 9ی کانونی یەکەمی 2019، رووسیا و ئەمریکا پرۆتۆکۆڵی رێکخستنی گەشتی فرۆکەی بێفرۆکەوان لە ئاسمانی سوریا واژۆ کرد، بەپێی ئەو پرۆتۆکۆڵە، دەبێت هەماهەنگی لە نێوان مۆسکۆ و واشنتۆن لە ئاسمانی سوریا هەبێت.
هەروەها ئەمریکا چەند جارێک رایگەیاند، لە مانگی تەمموزی رابردوودا، فرۆکەکانی رووسیا لە ئاسمانی سوریا زۆر نزیکبوونەوە لە فرۆکەکانی ئەمریکا.
جێگری سەرۆکی سەنتەری ئاشتەوایی رووسیا لە سوریا دەلێت، زۆربەی پێشێلکارییەکان لە ناوچەی تەنف کە هێڵە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان تێیدا تێدەپەرن روودەدەن.
ناوەندی ئاشتەوایی کە بە بنکەی ئاسمانی حمەیمیم ناسراوە و دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای سوریا، رۆژانە ئامار و زانیاریی پەیوەست بە پێشهاتە سەربازییەکانی سوریا بڵاودەکاتەوە.