لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور، ئەندامێکی هێزەکانی حکوومەت کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو
دێرەزوور – نۆرس پرێس
رۆژی هەینی، لە هێرشێکی چەکداریدا ئەندامێکی هێزەکانی حکومەت کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو لە شوێنی کارەکەیان لە شارۆچکەی دێرەزووری رۆژئاوای کوردستان.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە هێزەکانی حکومەت لە شارۆچکەی ئەلبوکەمال لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور رایگەیاند، چەکداری نەناسراو بە ماتۆرسکیلێک، سەربازی ئاسایشی سەربازی هێزەکانی حکومەتیان کردە ئامانج.
گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران و هێزەکانی حکومەتی سوریا کە ناوچەیەکی بەرفراوانی بەدیەی سوریا و گوندەوارەکانی رۆژهەڵاتی دێرەزوور کۆنترۆڵدەکەن، کە چالاکییەکانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی داعش لەم ناوچانەدا بەدیدەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، بەئامانجکردنەکە بووەتە هۆی کوژرانی یەکێک لە پاسەوانەکان و برینداربوونی یەکێکی دیکە، هاوکات هێزەکانی حکومەت کۆبوونەتەوە و دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی گەڕەکەکانی نزیک مەفرەزەکەیان داخستووە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ هێرشبەرەکان بکەن.