بارسێلۆنا گرێبەستی لەگەڵ بەهرەمەندێکی ئەڵمانیدا کرد

هەولێر- نۆرس پرێس

لاپۆرتا لە ئێستاوە کار بۆ پتەوکردنی هێڵی ناوەراستی یانەکەی دەکات لە داهاتوودا و گرێبەستی لەگەڵ بەهرەمەندێکی ئەڵمانی دەکات.

بە پێی راگەیاندراوێکی رۆژنامەنووسی متمانەپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رێککەوتنی لەگەڵ نوح دارڤیچی یاریزانی یانەی فرایبۆرگدا کردووە، و بەم نزیکانە بە فەرمی گواستنەوەی یاریزانە لاوەکە رادەگەیەنێت.

نوح دارڤیچ لە دایکبووی ساڵی 2006ـە و لە ئێستادا تەمەنی 16 ساڵیدایە، نوح بە یەکێک لە یاریزانە لاوە بەهرەمەندەکان دادەنرێت و چاوەڕوانی داهاتوویەکی گەشی لێ دەکرێت.

جێی باسە لە یۆرۆی خوار 17 ساڵان، لە ریزەکانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا یاریی دەکرد و هەڵگری ژمارە 10ـی هەڵبژاردەکەی بوو، یاریزانەکە بەوە ناسراوە کە یاریی دروستکەر و ئەسیستکارێکی بەتوانایە، و لە هەمان پاڵەوانێتیدا توانی هاوشانی لامین یامال زۆترین هەلی گۆڵ بۆ هاوڕێکانی برەخسێنێت.