تەنها لە ماوەی چوار ڕۆژدا سزای سێدارەدان بەسەر 19 بەندکراودا جێبەجێکرا

هەولێر – نۆرس پرێس

بەپێی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ماوەی 4 ڕۆژی ئەم هەفتەیەدا (لە ڕۆژی یەکشەممە تا چوارشەممە)، سزای لە سێدارەی بۆ 19 بەندکراو جێبەجێکرا.

 سزای ئەو بەندکراوانە لە زیندانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە کە لەوانە 11 کەسیان هاوڵاتی بەلووچ بوون واتا 59%ی کۆی ئەو کەسانەی کە لەسێدارە دراون.

لەلایەکی ترەوە 46 کەس لە دەستبەسەرکراوانی “ئاق دەرە” بۆ گرتوخانە ئەمنییەکانی ئورمیە گواستراونەتەوە.

بەپێی سەرچاوەکان 46 کەس لە گرتوخانەکانی گوندی ئاغدەرە (ئاغەرە) بۆ گرتوخانە ئەمنیەکانی ئورمیە گواستراونەتەوە.

جێی باسە ئەو هاوڵاتیانە لە کاتی خۆپیشاندان لە دژی دانەمەزراندنی هاوڵاتیانی ناوخۆیی لە کانی زێڕی ئاغدەرە، دەستبەسەرکرابوون.