هەولێر- نۆرس پرێس
زاناکانی زانکۆیەکی سویسرا چەکێکی مێژويیان دۆزیوەتەوە کە لە پاشماوەی نەیزەکێک دروستکراوە و سێ هەزار ساڵ پێش ئێستا لەسەر خاکی ئیستۆنیا کەوتووەتە خوارەوە.
زاناکانی زانکۆی بێرن لە سویسرا، سەرە تیرێکیان دۆزیوەتەوە کە لە پاشماوەی نەیزەکێکی ئاسنين دروستکراوە و تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە سێ هەزار ساڵ پێش ئێستا.
پسپۆڕانی جیۆلۆجی پێکهاتەیەکی مێژویيان دۆزیوەتەوە لەم چەکەدا کە هاوشێوەی پێکهاتەی ئەلەمنیۆمە و بە شێوەیەکی سروشتی لەسەر زەوی بوونی نییە.
هەر لەو کاتەدا و سێ هەزار ساڵ پێش ئێستا سێ نەیزەکی سەر بە هەمان پێکهاتە لە کیشوەری ئەوروپادا کەوتوونەتە خوارەوە، بۆ سەر خاکی هەردوو وڵاتی ئیسپانیا و ئیستۆنیا و کۆماری چیک.
پسپۆڕان پێیانوایە ئەم چەکە لە پاشماوەی ئەو نەیزەکەی لە خاکی ئیستۆنیادا کەوتووەتە خوارەوە دروستکراوە.
ئەگەرچی سەرەتا پێيانوابووە کە بەردی ئاسمانی بەکارهاتوو لە دروستکردنی چەکەکەدا لە نەیزەکی “تۆنبێرگ”ەوە بوبێت، کە لە سویسرا 160 هەزار ساڵ پێش ئێستا کەوتووەتە خوارەوە.
تیمی پسپۆڕان ئاماژەیان بەوەداوە کە چەند رێگەیەکی جیاوازیان بەکارهێناوە لە لێکۆڵینەوە لەسەر پێکهاتەی چەکەکە، هەروەک درێژی سەری تیرەکەیان بە یەک ئینج و نیو و کێشی بە 0.102 ئۆنس دیاریکردوە.