سەرجەم رۆژنامەنوسانى عێراق هەریەکەیان پارچەیەک زەوییان پێ دەدرێت

هەولێر-نۆرس پرێس

سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر هەموارکردنەوەی مەرجەکانی تەرخانکردنی پارچە زەوییە نیشتەجێبونەکان بۆ ڕۆژنامەنوسان لە بەغدا، بەوپێیەش هەموو رۆژنامەنوسان پارچەیەک زەویان پێ دەدرێت.

سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا سوپاس و پێزانینی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق دەربڕیوە، بۆ پەسەندکردنی داواکاری سەندیکا سەبارەت بە هەموارکردنەوەی کۆنتڕۆڵ و مەرجەکانی تەرخانکردنی پارچە زەوی نیشتەجێبون بۆ ڕۆژنامەنوسان لە بەغدا، بە پەسەندکردنی شوێنی لەدایکبون، بڕیاری نیشتمانی بۆ کارکردن، یان شوێنی نیشتەجێبون.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەندیکاکە شوێنی نیشتەجێبونی گونجاو بۆ ئەو ڕۆژنامەنوسان و خێزانەکانیان دابین دەکات، کە پێشتر زەوییەکی نیشتەجێبونیان پێنەدراوە، بەهۆی ڕێنماییەکانی پێشو کە بەپێی ڕەزامەندی سەرۆکی حکومەت هەموارکراونەتەوە.