ژووری وەرزش – نۆرس پرێس
یانەی ئەهلی سعودیە کەوتە نێو دانوستانەکان بۆ ئەوەی فرانک کیسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە لەم هاویننە بۆ یانەكەی بگوازێتەوە.
ئەهلی هەوڵدەدات لە ماوەی مێركاتۆی ئەم هاوینە لە ژێر چەتری سندوقی وەبەرهێنانی سعودیەدا بە گرێبەستە بەهێزەکان ڕیزەکانی یانەكەی بۆ ركابەرییەكانی وەرزی داهاتوو بەهێزتر بکات.
بە وتەی ڕۆژنامەنوسی بەناوبانگی ئیتاڵی، فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ئەهلی جدە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە کەوتووەتە دانوستانەوە بۆ ئەوەی فرانک کیسی لەم هاوینەدا بۆ یانەكەی ببات.
ئەو ڕۆژنامەنوسە ئیتاڵییە دوپاتی کردەوە کە چاوەڕوان دەکرێت یانە سعودیەکە ئۆفەرێکی فەرمی بۆ بلاوگرانا بنێرێت بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتودا یاریزانە عاجییەكە بخاتە نێو یاریگاکەیانەوە.
ڕۆمانۆ دوپاتیکردەوە کە پێشنیارەکەی ئەهلی جدە پەیوەستە بە دیاریکردنی پێگەی یاریزانەکە سەبارەت بە جێهێشتنی بەرشەلۆنە، جەختیشی لەوە کردەوە کە یانە سعودییەکە لە گرێبەستە نێودەوڵەتییەکەی یاریزانی مەغریبی سۆفیان ئەمرابات كشاوەتەوە، چونكە یاریزانە مەغریبیەكە مانەوەی لە ئەوروپا پێ باشترە و نزیكە لە چونی بۆ مانچستەر یونایتد.