کرێملین وردەکاری نوێ سەبارەت بە کۆبوونەوەی نێوان پوتین و ئەردۆغان ئاشکرادەکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمرۆ پێنجشەممە، 3ی ئابی 2023، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا کە رۆژی چوارشەممە لەنێوان ئەردۆغان و پوتین ئەنجامدرابوو، کرێملین وردەکاری نوێی سەبارەت بە کۆبوونەوەی بەرنامە بۆ دارێژراوی سەرۆککۆماری تورکیا و رووسیا ئاشکراکرد کە پێشتر وەک گەشتێکی داهاتووی پوتین بۆ ئەنقەرە راگەیەندرابوو.

دیمیتری پیسکۆڤ، سکرتێری رۆژنامەوانی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆککۆماری رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رێککەوتوون لەسەر دانانی شوێن و کاتی کۆبوونەوەکە “بە زووترین کات”.

پێسکۆڤ وتی، ئەگەری کۆبوونەوەی نێوان ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، رەنگە مەرج نییە تورکیا بێت، بەڵام ئەردۆغان هاوکارە رووسییەکەی بانگهێشتی وڵاتەکەی دەکات.

دوێنێ چوارشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رێککەوتنی خۆی لەگەڵ هاوتا رووسییەکەی، ڤلادیمێر پوتین، سەبارەت بە سەردانەکەی ئەم دووەمیان بۆ تورکیا راگەیاند، بەڵام بەبێ ئەوەی وادەی وردی سەردانەکە دیاری بکات، کە ئەمەش یەکەم سەردانی پوتینە بۆ وڵاتێکی ناتۆ لەدوای شەری ساڵی 1999 ئۆکرانیا.

ئەو ماوەیەکی زۆر بوو، پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە تورکیا، پلانی کۆبوونەوەی لەو شێوەیەی دانابوو.

بەڵام پێش هەڵبژاردنەکان بریاردرا ئەوە نەکرێت “بۆ ئەوەی مۆسکۆ تۆمەتبار نەکرێت بە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی تورکیا”، بەپێی وتەی ئەو بەرپرسە روسییە.

ئەم لێدوانەی رووسیا لە کاتێکدایە کە پێدەچێت سەردانەکەی پوتین بۆ تورکیا مشتومر دروست بکات، چونکە یەکەمین سەردانی سەرکردەی رووسیا بۆ وڵاتێکی گەورەی ناتۆیە.

مۆسکۆ و ئەنقەرە، لە سەردەمی پوتین و ئەردۆغان، پەیوەندی بازرگانی و سیاسییان هەیە. تورکیا تاکە وڵاتە لە ناتۆدا کە ئەمەی پاراستووە لە کاتێکدا وڵاتانی هاوبەشی رۆژئاوای هاوپەیمانییەکە بەهۆی شەری مۆسکۆ دژی کیێڤ سزا دەسەپێنن.

پێسکۆڤ گوتیشی: رێککەوتین لەسەر دیاریکردنی کات و شوێنی وردی کۆبوونەوەکە. ئەمانە هەمووی لە رێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە ئەنجام دەدرێن”.