بایدن داوای ئازادکردنی دەستبەجێی سەرۆکی نەیجەر و گەڕاندنەوەی “دیموکراسی” دەکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمرۆ پێنجشەممە، داوای ئازادکردنی دەستبەجێی بازوم، سەرۆکی نەیجەر و پاراستنی دیموکراسی لەو وڵاتەی ئەفریقای ناوەراست دەکات.

ئەمەش لە لێدوانێکی ئەلبن ئەلئەبیەز هات، لە 65ەمین ساڵیادی سەربەخۆیی نیجەردا، کە هەفتەیەک لەمەوبەر دووچاری کودەتایەکی سەربازیی بە سەرۆکایەتی کۆمەڵێک پیاوی سەربازی لەو وڵاتە بوویەوە.

پێشتر ئەمریکا فەرمانی دەرکردنی بەشێک لە کارمەندانی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە نەیجەر دەرکرد دوای کودەتاکەی هەفتەی رابردوو، لە کاتێکدا ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کۆشکی سپی پابەندە بە گەراندنەوەی حکومەتی ئەو وڵاتە زیانلێکەوتووە.

نەیجەر هاوپەیمانێکی سەرەکی رۆژئاوایە لە شەری دژی “رێکخراوە رادیکاڵەکان”، وڵاتانی رۆژئاواش کودەتاکەیان سەرکۆنە کردووە و ترسیان هەیە ئەو کودەتایە رێگە بە چەکدارەکان بدات دەستکەوت بەدەستبهێنن.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاش رایگەیاندووە، “بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە” کارمەندانی باڵیۆزخانەکەیان بەشێوەیەکی کاتی کەمدەکاتەوە.

دوێنێ چوارشەممە، بلینکن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە محەمەد بازوم، سەرۆکی لابراوی نەیجەر-ی راگەیاند، ئەمریکا هەروا پابەندە بە گەراندنەوەی حکومەتی هەڵبژێردراوی دیموکراسی.

لە بەیاننامەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە: “لە کاتێکدا نەیجەر یادی 63ەمین ساڵەی سەربەخۆیی خۆی دەکاتەوە، رووبەرووی تەحەدای جددی دەبێتەوە بۆ دیموکراسییەکەی”.

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ژەنەراڵ عەبدولرەحمان چیانی کە خۆی وەک سەرۆکی وڵات دەستنیشانکرد، رایگەیاند، سەرەرای فشاری وڵاتانی دراوسێ، ئەنجوومەنی سەربازی بازوم ناگەرێنێتەوە بۆ پۆستەکەی.

هاوکات نزیکەی هەزار کەس کە زۆربەیان هاووڵاتی فەرەنسی بوون و بەشێکی دیکەشیان ئەوروپی بوون، گواستراونەتەوە بۆ فەرەنسا.

فەرەنسا، ئەمریکا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا هەموویان هێزیان لە نەیجەر هەیە کە ئەرکی دژە یاخیبوون و مەشق و راهێنانیان لەسەرە، هاوکاری سوپا دەکەن لە شەری ئەو گروپانەی کە پەیوەندییان بە قاعیدە و گروپی دەوڵەتی ئیسلامییەوە هەیە.

بەڵام بۆ ئەمەریکا تا ئێستا هیچ راگەیاندنێکی کشانەوەی هێزەکانیان دەرنەچووە، چونکە نزیکەی 1100 سەربازی ئەمریکی لە دوو بنکەی ئەو وڵاتە ئەفریقییە جێگیرکراون. بایدن ئاماژەی بەوەشکردووە، وڵاتەکەی لەگەڵ خەڵکی نەیجەر وەستاوە بۆ “رێزگرتن لە هاوبەشی” و پشتگیریکردن لە “حوکمرانی بە سەرکردایەتی مەدەنی و مافی هەڵبژاردنی سەرکردەکانی لە رێگەی هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە”.