تورکیا گوندەوارێکی حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانی بۆردومان کرد
حەسەکە – نۆرس پرێس
نیوەڕۆی ئەمرۆ پێنجشەممە، 3ی ئابی 2023، هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای نزیک لە تورکیا، گوندی “شێخ عەلی” لە گوندەواری تەل تەمریان لە باکووری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرد.
سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای نزیک لە تورکیا، گوندی شێخ عەلییان لە گوندەواری تەل تەمر کردووەتە ئامانج، بە دوو گولە هاوەن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانی و مادییەکان ئاشکرانەکراوە.
تورکیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی ئەو ناوچەیە لە گوندەوارەکانی حەسەکە کە بە هێڵی پەیوەندی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریای نزیک لە ئەنقەرە دادەنرێت.
دووشەممەی رابردوو هێزەکانی تورکیا گوندی “تەل لابان”یان لە گوندەواری ڕۆژئاوای تەل تەمر بۆردومان کرد و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.