خێزانەکانی رەقە خۆیان بۆ جێهێشتنی کەمپی هۆڵ ئامادە دەکەن

حەسەکە – نۆرس پرێس

ئەمرۆ چوارشەممە، ئیدارەی کەمپی هۆڵ لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ دوورخستنەوەی ژمارەیەکی نوێی ئاوارە سورییەکان بەرەو شاری رەققە.

رۆژی 29ی ئایار، ژمارەیەک لە ئاوارە سورییەکان بەرەو شاری مەنبەج و گوندەوارەکانی رەوانەی دەرەوە کران و یەکەم گەشتی ئەمساڵ بوو.

لە مانگی تشرینی یەکەمی 2020 ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەرێوبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان دوای نێوەندگیری شێخەکانی خێڵ و کەسایەتییە دیارەکان بریاریدا هەموو ئەو سورییە ئاوارەبووانەی کە دەیانەوێت کەمپی هۆڵ بەجێبهێڵن و بیانگەرێننەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.

سەرچاوەیەکی کارگێری لە کەمپەکەوە رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە، دەستیان کردووە بە تۆمارکردنی ناو و ئامادەکردنی رێکارە پێویستەکان بۆ دەرچوونی ژمارەیەک لە ئاوارەکانی رەققە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەی ئەو کەسانە بکات کە رۆیشتوون.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ نۆرس پرێس، کە پشکنینی ناوی خێزانە جێهێشتنەکان دەکرێت بۆ ئەوەی دەربکرێن، دوای تەواوکردنی رێکارە پێویستەکان پێش ئەوەی بەرەو رەققە برۆن.