وەرگرتنی 133 هەزار تۆن گەنم لە کۆبانێ
کۆبانێ – نۆرس پرێس
بەرپرسێکی کۆمپانیای گەشەپێدانی کۆمەڵگەی کشتوکاڵی لە کۆبانی رایگەیاند، ئەمرۆ چوارشەممە، کۆمپانیاکە 133 هەزار تۆن بەرهەمی گەنمی وەرگرتووە، لەوکاتەی ناوەندە وەرگرەکان لە 24ی ئایارەوە دەستیان بە وەرگرتنی بەروبووم کردووە، تاوەکو کۆتایی کارەکانی وەرگرتن.
لە کۆتایی مانگی تەمموزی رابردوودا دەسەڵاتی کشتوکاڵ و ئاودێری بەرێوبەرایەتی خۆسەر کرینی گەنمی راگرت و سەرجەم ناوەندەکانی سەر بە کۆمپانیای گەشەپێدانی کۆمەڵگەی کشتوکاڵی داخست، بە بریارێک کە لە 24ی مانگی رابردوودا رایگەیاندبوو.
گۆلستان شێخ ئەحمەد، هاوسەرۆکی کۆمپانیای گەشەپێدانی کۆمەڵگەی کشتوکاڵی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، کۆمپانیاکە ئەو برەیان لە سایلۆکانی “رۆفی، جەلەبییە، سارین”دا هەڵگرتووە، جگە لە چوار جێگەی کراوە کە لە نزیک ئەو سایلۆیانەی پێشتر باسکراون کراونەتەوە .
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمپانیاکە بری مەزەندەکراوی نزیکەی 40 هەزار تۆن بەرهەمی گەنمی لە ناوچەکانی کۆبانێ گواستووەتەوە بۆ سایلۆکانی شارەکانی مەنبەج و رەقە و حەسەکە.
کۆمپانیاکە خەریکە کارکردن بە فاکتەری جووتیاران تەواو دەکات و گواستنەوەی بۆ دەسەڵاتی دارایی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، کە دەیانگوازێتەوە بۆ فەرمانگەی پارەدان بۆ دەرکردنی فاکتەر بۆ جووتیاران، بە گوتەی شێخ ئەحمەد.
بەپێی بەیاننامەکانی پێشووی بەرپرسانی بەرێوبەرایەتی خۆسەر، پێویستی ساڵانەی هەرێمی فورات بۆ گەنم بە نزیکەی 60 هەزار تۆن ئارد و تۆو مەزەندە دەکرێت.