لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە دێرەزوور ئەفسەرێک لە هێزەکانی حکومەت کوژرا و ئەندامەکانیش بریندار بوون

دێرەزوور – نۆرس پرێس

رۆژی سێشەممە، 1ی ئابی 2023، ئەفسەرێک لە هێزەکانی حکومەت کوژرا، سێ ئەندامی دیکەش برینداربوون، لە هێرشێکی چەکداریدا کە دەوریەیان کردە ئامانج لە شارۆچکەی ئەلبوکەمال لە رۆژهەڵاتی دێرەزووری رۆژئاوای کوردستان.

سەرچاوەیەکی سەربازی لە فیرقەی چواری هیزەکانی حکومەت، لە شارۆچکەی ئەلبوکەمال رایگەیاند، چەکداری نەناسراو بە ماتۆڕسکیل لە دەروازەی شارۆچکەی ئەلسالحییە بە چەکی کڵاشنکۆف دەورییەکی فیرقەی چوارییان کردە ئامانج لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور.

ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، بە ئامانجگرتنی لیوای یەکەم فەرزات دیب، و برینداربوونی سێ ئەندامی دیکە، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەلمەیادین لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور و برینەکانیان تاڕادەیەک سەختە.

دوای رووداوەکە، دەورییەکانی فیرقەی چوارەم هەڵمەتی دەستگیرکردنی هەڕەمەکییان لە شارۆچکەکەدا دەستپێکرد.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە گەڕەکی فەحیا لە شارۆچکەی ئەلبوکەمال لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلی هەمان ئەفسەر کرا.