بەرگری رووسیا ئەمریکا بە پێشێلکاری نوێی ئاسمانی لە سوریا تۆمەتباردەکات

قامشلۆ – نۆرس پرێس

بەگوێرەی راگەیەندراوی ناوەندی ئاشتەوایی رووسیا لە سووریا، رووسیا ئەمریکای بە ئەنجامدانی 10 پێشێلکاری نوێ لە سووریا تۆمەتبار کردووە.

بە وتەی ئۆلێگ گۆرینۆڤ، جێگری سەرۆکی ناوەندی رووسیا، فرۆکەوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” بەردەوامە لە “دروستکردنی دۆخی مەترسیدار لە ئاسمانەکانی سوریا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوپەیمانییەکە، رۆژی سێشەممە، 10 حاڵەتی پێشێلکردنی فرۆکەوانی لە ئاسمانەکانی وڵاتدا ئەنجامداوە.

ئەمەریکا و رووسیا یەکتر تۆمەتبار دەکەن بەوەی رووبەرووبوونەوەیەکی مەترسیدار لەسەر سوریا دروستکردووە، کە لەماوەی مانگی تەمموزدا بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەیسەندووە.

لە ناوچەی ئەلتەنف کە هێڵە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان تێیدا تێدەپەرن، ئەو بەرپرسە رووسیایە رایگەیاند کە ژمارەی پێشێلکارییەکانی ئاسمانی سووریا لەلایەن فرۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە دوو هێندە زیادیکردووە.