ژووری وەرزش – نۆرس پرێس
ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی موچەی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان ئاشکرا کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا موچەی عوسمان دێمبلی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی لە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان ئاشکرا کرد.
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە عوسمان دێمبلی ڕێککەوتنی کۆتایی هەبووە سەبارەت بە گواستنەوەی بۆ سان جێرمان بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ یاریزانەكەش بەرشەلۆنەی لە خواستی ڕۆیشتنی خۆی ئاگادارکردوەتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێكی ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی، دێمبلێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان ساڵانە موچەی 20 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت بۆ ماوەی 5 ساڵ.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ڕێککەوتنێکی نهێنی لەنێوان یاریزانەکە و یانەکەدا هەبووە، کە بەرشەلۆنە ڕازی دەبێت بە ڕۆیشتنی بە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ، ئەگەر یاریزانەکە پێش 31ی تەمموز ئاگادارییان بکاتەوە لە خواستی ڕۆیشتنی.