ژووری وەرزش – نۆرس پرێس
بەرگریکاری پێشوی یانەی ڕیال مەدرید و پاریس سانجێرمان، شوێنی داهاتوی خۆی یەکلاکردەوە.
سێرجیۆ ڕامۆس، بەرگریکاری پێشوی یانەی ڕیال مەدرید و پاریس سانجێرمان، دوای ڕەتکردنەوەی ئۆفەرە داراییە گەورەکانی خولی سعودیە، شوێنی داهاتوی خۆی یەکلاکردەوە.
ڕامۆس ئۆفەری زۆری ئەو وڵاتە عەرەبیانەی بۆ هاتووە بەڵام یاریزانەکە بەهۆی ژیانی خێزانییەوە و ئەو ڕادەیەی کە هەستی بە تایبەتمەندی دەکرد لەوێ ڕەتکرایەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی، خواستی ئەو یاریزانە ئیسپانییە ئەوەیە کە بچێتە خولی ئەمریکی و بە تایبەتی بۆ یانەی ئینتەر میامی.
لە ڕێگەی ئەم گواستنەوەیەوە ڕامۆس دەیەوێت بەردەوام بێت لە یاریکردن لەگەڵ لیۆنێل مێسی کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر پەیوەندی بە تیمە ئەمریکییەوە کرد دوای تەواوبونی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان.
ئەگەر لە ماوەی داهاتودا هیچ ئۆفەرێک لەلایەن ئینتەرمیامیەوە پێشكەش نەکرا، ئەوا ڕەنگە بژاردەی دیکە بۆ ئەو یاریزانە هەبێت، وەک خولی تورکی.
ڕامۆس خۆی بە توانای یاریکردنی لە بەرزترین ئاستەکاندا دەبینێت، چونکە وەرزی ڕابردوو لەگەڵ پاریس سانجێرمان 45 یاری ئەنجامداوە و لەنێویاندا 33 یاری لە خولی فەرەنسا و گۆڵێکیشی تۆمارکردووە.