بەڕێوبەری خۆسەری پێشێلکارییەکانی دژ بە ژنان لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە ناوچەکانی ئاشکرا دەکات

رەققە – نۆرس پرێس

دوێنێ دووشەممە، لیژنەی هەماهەنگی ژنانی سەر بە بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان، پێشێلکارییەکانی دژ بە ژنان لە ناوچەکانیدا، لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، ئاشکرا کرد.

لێژنەی هەماهەنگی 252 پێشێلکاریی بەرامبەر ژنان تۆمارکردووە، کە پلەکانیان جیاواز بووە، لە نێوان کوشتن و هەراسانکردن و خۆکوشتن و پێشێلکاری بەهۆی داب و نەریتەوە.

لە راپۆرتی نیوە ساڵانەی خۆیدا، 104 حاڵەتی فرەژنی، 25 کوشتنی ژنان، 25 حاڵەتی هەراسانکردن، 19 خۆکوشتن و 23 هەوڵی خۆکوشتنیان بەبەڵگە کردووە.

راپۆرتەکە 18 حاڵەتی هاوسەرگیریی خوار تەمەنی یاسایی، 9 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی، 13 رووداوی لەشفرۆشی، 5 حاڵەتی ناپاکی هاوسەرگیری، 12 حاڵەتی هەڵگرتن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و یەک حاڵەتی سەرلێشێواویی لەخۆگرتووە.

لێژنەی هەماهەنگی ژنان پێکدێت لە کۆمەڵەی ئەو ژنانەی کە لە دامودەزگاکانی بەڕێوبەری خۆسەریی و رێکخراو و دامودەزگاکانی ژنان کاردەکەن، مامەڵە لەگەڵ پرسەکانی ژنان لە ناوچەکانی خۆسەری و رۆژئاوای کوردستاندا دەکەن.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان