پلەکانی گەرما لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان بەرزدەبنەوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی لە بڵاوکراوەی کەشوهەوای خۆیدا رایگەیاند، کەش و هەوای ئەمڕۆ بەرزبوونەوەی بەرچاو پلەکانی گەرما بەخۆیەوە دەبینێت، دوای ئەوەی لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
ئاماژەیان بەوەشکرد، کەش و هەوای ئەمڕۆ هاوینە و گەرم دەبێت، ئاسمان روون و نیمچە هەور دەبێت بەگشتی، هەروەها بای تۆزاوی زۆر گەرم لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و جەزیرە و بادییە بەدیدەکرێت.
کەشناسی راشیگەیاند کە پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە، لە نێوان 3 بۆ 6 پلەی سەدی لە تێکڕای خۆیان بەرزتر دەبن، ئەمەش بەهۆی مانەوە لە ژێر کاریگەری پاڵەپەستۆی نزم.
ئاماژەشیان بەوەدا کە ئاراستەی با لە رۆژئاواوە بۆ باشووری رۆژئاوا دەبێت، لە نێوان سووک و مامناوەنددا، هەروەها لە هەندێک کاتدا چالاک دەبێت و شەپۆلەکانی دەریا نزم دەبن. ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی